له‌ئێستادا نرخی تمه‌ن له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمدا و له‌شاری سلێمانی به‌رامبه‌ر به‌تمه‌ن له‌به‌رزبونه‌وه‌دایه.
حه‌مید عه‌بدووڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و شاره‌زای دراو بۆ سایتی ژوور وتی” له‌ئێستادا نرخی یه‌ك دۆلار به‌رامبه‌ره به ٣٢٧٠ تمه‌ن كه پێش ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی ئێران و ولَاتانى ٥كۆ١، یه‌ك دۆلار به ٣٢٥٠ تمه‌ن بووه له‌ئێستاشدا تمه‌ن به‌رز بۆته‌وه”
وتیشی” هه‌ركات ئه‌م ڕێكه‌وتنه به كردار چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه ئه‌وكات پێده‌چێت تمه‌ن به‌رزتربێته‌وه به‌هۆی خواست له‌سه‌ری”
له‌ئێستادا هاوڵاتیان پێشبینی ده‌كه‌ن نرخی تمه‌ن به‌رزبێته‌وه كه هه‌وڵی كڕینی ده‌ده‌ن.