ئەوروپا 25 ملیار دۆلار دەداتە یۆنان

سەرەڕای رێككەوتنی نێوان یۆرۆگرووپ و حكومەتی یۆنان، بانكەكانی یۆنان هێشتا بە داخراوی ماونەتەوە و هەروەك رۆژانی پێشووتر خەڵكی ئەو وڵاتە رۆژانە تەنها 60 یۆرۆ دەتوانن رابكێشن.
 
بەپێی رێككەوتنی نێوان شاندی یۆنان و سەركردەكانی یۆرۆرگرووپ، ئەوروپا بڕی 25 میلیار دۆلاری دیكە وەك هاوكاری دەداتە یۆنان، بەشێكی ئەو پارەیە لە وەبەرهێناندا بەكاردەهێندرێت و بەشەكەی دیكەشی لەپێناو كەمكردنەوەی ئاستی قەرزەكانی یۆناندا سوودی لێدەبینرێت، بەڵام رێككەوتنەكە جموجوڵی لە بازاڕەكانی یۆناندا دروستنەكردووە، ئەمەش لەبەرئەوەی هێشتا بانكەكان بە داخراوی ماونەتەوە.
 
میدیاكانی ئەوروپاش باس لەوە دەكەن ئەو رێككەوتنەی یۆنان پێی رازیبووە هیچ چارەسەرێك بەدوای خۆیدا ناهێنێت و مەترسی دیكە بۆ خەڵكی ئەو وڵاتە دروست دەكات.
 
میدیاكان ئاماژە بەوە دەكەن ئەوەی لەو رێككەوتنەدا بەدی بكرێت تەنها ئەوەندیە كە یۆنان لە یرۆرزۆندا دەهێلێتەوە و ئەوروپا بە یەكگرتووەیی دەهێڵیتەوە، لەوە بترازێت ناتوانێت چارەسەری كێشەكانی یۆنان بكات.