بازاڕی بۆرسەی ئەمریكا بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی

دوای ئەوەی هیواكان بۆ گەیشتن بەرێككەوتنێك لە نێوان یۆنان و قەرزدەرە نێودەوڵەتییەكان زیادیكرد، بازاڕەكانی بۆرسە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەرزبوونەوەیان بەخۆیانەوە بینی.

بازاڕی بۆرسەی داوجۆنز، نزیكەی 212 خاڵ بەرزبووە بۆ 17760 خاڵ، بەو پێیەش بەرێژەی 1.21% گەشەیكرد و بازاری بۆرسەی ستاندارد پورز 500 خاڵ، نزیكەی 25 خاڵ و نیو بەرزبووە بۆ 2074 خاڵ، بازاری ناسداكیش 75.3 خاڵ بەرزبووە بۆ ئەوەی بگاتە 4997 خاڵ.

سەرەڕای ئەوەش پاش ئەوەی جانێت یەلەن، سەرۆكی گەنجینەی فیدراڵی ئەمریكا رایگەیاند :” ئەگەری بەرزكردنەوەی سووی بانكی لەمساڵدا هەیە و بازاڕەكان بە گشتی لە كۆتایی دانشتنیاندا بەڕێژەیەكی كەم دابەزین”.

لە نێوان ئەو كۆمپانیانەی كە پشكەكانیان بەرزبووە، كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی دێن، پشكەكانی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی ئەمریكا بەرێژەی  33.8% بەرزبوونەوە. هاوكات بەهای پشكەكانی هێڵی ئاسمانی دێلتا بەرێژەی 4.7% بەرزبووە.