“بەنزینی حكومی گران نابێت”

 

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی بەرهەمە نەوتیەكان رایدەگەیەنێت”
نرخی بەنزینی حكومی وەك خۆی دەمێنێتەوە و لەدوای دڵنیا بون لە بڕەكەی و  ئەنجامدانی پشكنین بۆ كوالیتی و جۆرەكەی دواتر دابەش دەكرێت”.
لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی ،،ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی” جەمال عەلی
 بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی بەرهەمە نەوتیەكان” رەتی دەكاتەوە نرخی بەنزینی حكومی لە 500 دیناوە بكرێت بە 750 دینار، سەبارەت بە شێوازی دابەشكردنەكەشی دەڵێت”لەدوای دڵنیابونمان لە بڕ و كوالیتی و جۆری بەنزینەكە دواتر دابەشی دەكەین”.
سەبارەت بەو دو پسوڵەی نەوت كە لەماوەی رابردودا بەهۆی ساختەكاریەوە پوچەڵكرانەوە،جەمال عەلی رونیكردەوە، كە قەرەبوی ئەو دو پسوڵەیە ،بۆ ئەو هاوڵاتیانە كراوەتەوە كە نەیانفرۆشتوە و پسوڵە كۆنەكەیان هێناوەتەوە، لە بارەی شێوازی دابەشكردنی نەوتیشەوە ئاماژەی بەوەكرد،كە لەرێگەی فۆڕمی خۆراكەوە پسوڵەی نەوت دابەشدەكرێت و و هەر پسوڵەیەك بۆ یەك بەرمیل لە ناوشاردا 40 هەزار دینار و لە دەوەی شاریش بە 41 هەزار دینار بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەكرێت.