خواست هەیەکە لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو لەنێوان ٧٠-٨٠ دۆلار بێت.

 
 
وەزارەتی نەوتی عێراق بەنیازە دوابەدوای رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی نێوان ئێران و خۆرئاوا، ھەناردەکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیھان زیاد بکات.
 
لەمبارەیەوە عاسم جیھاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند: رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی نێوان ئێران و گروپی ٥+١، رێگە بە تاران دەدات ھەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ بازاڕەکانی جیھان زیاد بکات، چونکە بەھۆی ئەو سزایانەی کە لە ساڵانی پێشوودا لەسەر ئەو وڵاتە بووە، وەک پێویست نەیتوانیوە نەوت لە بازاڕەکانی جیھان ساغ بکاتەوە.
 
وتیشی: ھەناردەکردنی بڕی زیاتری نەوتی خاو لەلایەن ئێران کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان دەبێت و بەغدادیش لەلایەن خۆیەوە بەنیازە ھەناردەکردنی نەوت زیاد بکات بەشێوەیەک کاریگەری خراپی بۆسەر بودجەی گشتی دەوڵەت نەبێت.
 
عاسم جیھاد لەبەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا باسی لەوەشکرد: وڵاتانی بەرھەمھێن بەتایبەت ئەندامانی رێکخراوی ئۆپیک، خوازیارن لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو لەنێوان ٧٠-٨٠ دۆلار بێت.
 
ز.ر