نرخی تمەن گۆڕانکاری بەسەردا دێت

 
لەدوای ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكەی نێوان ئیران و وڵاتانی 5+1 ڕاستەوخۆ نرخی تمەن لە بازاڕەكانی هەرێمدا گۆڕنکاری بەسەردا هاتو بەرزبوویەوە.
حەمید عەبدوولا ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و شارەزا لەدراودا ؛ بە سایتی ژووری ڕاگەیاند: “دوانیوەڕۆی سێشەممە نرخی تمەن بەزبونەوەی تۆماركردووە، نرخی هەزار تمەن گەیشتۆتە 400 دیناری عیراقی، لەكاتێكدا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەزار تمەنی عیراقی بە 390 دیناری عیراقی گۆڕدراوەتەوە”.
 
ئاماژەی بەوەشدا بەرزبونەوەی تمەن لەکاتێکدا زۆرتر بەرز دەبێتەوە ئەورێکەوتنەی کە کراوە بەفەرمی و بەکردار کاری پێبکرێت و بچێتە جێبەجێکردنەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی تمەن لە كاتێكدایە، كەڕۆژی سێشەممە ئێران و وڵاتانی 5+1 ڕێكەوتنیان لەسەر  پرسی ئەتۆمی ئیران ڕاگەیاند.