لێدوانی ئۆباما و روحانی دەربارەی ڕێككەوتننامەكە

 
 
دوای ئەوەی  ئێران و وڵاتانی 5+1 لە سەر بەرنامە ئەتۆمیەكەی ئێران گەیشتنە ڕێككەوتن، هەریەكە لە سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكی ئێران ڕای خۆیان لەوبارەیەوە دەربڕی.
باراك ئۆباما ؛سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا؛ جەختی كردەوە، كە ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1، بە پێی ئەو ڕێككەوتنە لەمەودوا ئێران نابێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.
ڕاشیگەیاندووە، ئێران كاردەكات بۆ كەمكردنەوەی 98%ی گەنجینەی یۆرانیۆمی پیتێنراو و پشكنەرانی نێودەوڵەتی دەتوانن پشكنین بۆ هەر جێگەیەك بكەن، كە گومانی لەسەربێت.
لە بەرامبەریشدا، حەسەن روحانی ؛سەرۆك كۆماری ئێران؛ لە ئەكاونتی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر ڕایگەیاند، كە دوای چارەسەركردنی ئەم قەیرانە، كە ئەوەندە پێویست نەبوو بكرێتە قەیران، بەڵام لە كۆتاییدا گەیشتین بە ڕێككەوتن لەگەڵ وڵاتانی 5+1، ناوچەكە لەبەردەم كرانەوەی ئاسۆیەكی نوێدایە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە بەم ڕێككەوتنە ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا توانیان بگەنە قۆناغێكی نوێ‌.
ڕۆژی سێ‌ شەممە، هەر پێنج وڵاتە گەورەكەی جیهان، كە ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش-ن لەگەڵ ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمیەكەی گەیشتنە ڕێككەوتن.
 
ز.ر