%70ی بازاڕی هەرێمی كوردستان پەكی كەوتوە

یەكێتی وەبەرهێنان ئاشكرایدەكات ” بەهۆی شەڕی داعش و قەیرانە بەردەوامەكانی ناخۆی هەرێمی كوردستانەوە (70%)ی بازاڕی هەرێمی كوردستان پەكی كەوتوە.

یاسین مەحمود، وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان، رایدەگەیەنێت “بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و شەڕی داعش و ململانێی سیاسی ناوخۆییەوە (70%)ی بازاڕی هەرێم پەكی كەوتوە و هەزاران كەس هەلی كاریان لە دەستداوە.

وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەران ئاشكراشیدەكات “لە ماوەی (18) مانگی رابردودا هەرێمی كوردستان بە بەهای پێنج ملیار دۆلار زیانی بەركەوتوە لەو بڕەش یەك ملیار دیناری بەر كەرتی تایبەت كەوتوە.