ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە ئاماژە بە زیادبونی بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتی عێراق دەكات و رایدەگەیەنێت” لە مانگی حوزەیرانی رابردوەوە بڕی (270) هەزار بەرمیل چوتە سەر تێكڕای نەوتی بەرهەمهاتوی عێراق.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە لەراپۆرتێكیدا رونیكردوەتەوە كە لەحوزەیرانی رابردوەوە رۆژانە بڕی (270) هەزار بەرمیل چوتە سەر تێكڕای نەوتی بەرهەمهاتوی عیراق و بەوەش رۆژانە ئەو وڵاتە بڕی چوار ملیۆن و (200) هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت.
وەك لەراپۆرتەكەدا هاتوە بەهۆی زیاد بەرهەمهێنانی نەوتی هەریەك لە عێراق و ئیماراتی عەرەبی و سعودیە تێكڕای نەوتی بەرهەمهاتوی رێكخراوی ئۆپێك بۆ (31) ملیۆن و (700) هەزار بەرمیل نەوت لەرۆژێكدا بەرزبوەتەوە.
بەپێی راپۆرتەكە لەساڵی داهاتودا خواست لەسەر نەوتی بەرهەمهاتوی ئۆپێك دەگاتە (30) ملیۆن و (300) هەزار بەرمیل نەوت لەرۆژێكدا.