داخستنی بانكەكانی یۆنان كاریگەریی خراپی لەسەر كارگەكان دروستكردوە

دوای داخستنی بانكەكان بە بڕیارێكی حكومەتی یۆنان ، هاوردەكردنی كاڵا بۆ ئەو وڵاتە رووبەڕووی گرفت بووەتەوە و خاوەن كارگەكانیش دەڵێن:” بەهۆی داخستنی ئەو بانكانەوە رووبەڕووی كورتهێنانی بەرهەمەكانیان بوونەتەوە”.

دەڕۆژ دوای داخرانی بانكەكان لە یۆنان، هاوردەكردنی كاڵا بۆ ئەو وڵاتە كەمیكردوە، خاوەن كارگەكەو سەرچاوەی بەرهەمی بازاڕەكان دەڵێن كە ئەوان دەمێكە پێشبینی كورتهێنانی بەرهەمی كارگەكانیان كردووە.

دیمیتریس فارماكیس خاوەنی كارگەی قوماش دەڵێت ” بەهۆی ئەو رەوشە ناهەموارەی كە لە ناكاو بازاڕەكان دووچاری هاتین ، بەرهمەهێنانمان رووی لە كەمی كردووە و زۆربەیان بەرهەمەكانیان وەستاندووە و  كڕیاریان نەماوە، خەڵك ترساون زۆربەی كۆمپانیاكان پشوویان داوەتە كارمەندەكانیان تا كاتی هێوربوونەوەی رەوشەكە.”

پانتێلیس كۆربێلاس خاوەنی كۆمپانیای جل و بەرگیش دەڵێت” قوماشمان دەستناكەوێت، چونكە پارەمان نیە تا بیدەینە جوملە فرۆشەكان، خاڵی لاوازی ئێمە ئەوەیە كە حسابی بانكمان لە دەرەوە نییە، چونكە بانكەكان سەرچاوەی خەرجكردنی پارەن بۆ ئەوان، جوملە فرۆشەكانیش لە بانكە یۆنانیەكان بێ هیوابوونە.”

بەهۆی قەیرانی دارایی لەوڵاتی یۆنان ژمارەیەك كۆمپانیا داخراون و بەشێك لە كارمەندەكانیان ناردۆتەوە ماڵەوە، پێشبینیش دەكرێت ئەگەر یۆنان نەتوانێت لەگەڵ وڵاتە قەرزبەخشەكان رێكبكەوێت، ژمارەیەكی زۆر لە فەرمانبەری حكومی رەوانەی ماڵاكانیان بكرێنەوە.