سیروان محەمەد: پێویستە پەلە بكرێت لە دامەزراندنی كارگەی گەورە

 
 
لەئێستادا ئەو كاڵا و خۆراك و پێداویستیانەی دێنە هەرێمی كوردستانەوە بەرهەمی دەرەكین و لەووڵاتانی دراوسێوە زیاتر دێتە كوردستانەوە وە ژووری بازرگانی و پیشە سازی سلێمانیش داوادەكات پەلە بكرێت لەدروستكردنی كارگەی گەورە بۆ بەرهەم هێنانی بەرهەمی ناوخۆی و زیادكردنی دەستی كار.
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەسایتی ژووری وت” ئێمە وەك ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هەستاین بە لێكۆڵینەوەیەكی ورد لەو كاڵایانەی لە مەرزەكانەوە دێنە ناوەوە تا بزانین ژمارەی ئەو كاڵایانەچەندەو  جۆرەكانی چییە بۆ پێدانی بەرچاوڕونیەك بە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆئەوەی بتوانن كارێك بكەن بتوانین بەرهەمە ناوخۆییەكانی خۆمان بەرەو پێش و بەرەو باشبونی بەرین وە ئێمە داوامان لە یەكێتی ژوورە بازرگانیەكان كردووە كە ئەوانیش لە مەرزەكانەوە داتا وەرگرن بۆئەوەی بتوانین بەرچاوڕونیەكی باشتر و كامڵتر بدەین بە حكومەت.
وتیشی” ئامارەكانی ئێمە تایبەتە بەمەرزی باشماغ كە لەساڵی 2014 ئەو كاڵایانەی هاتونەتە ناوەوە چیەو لەچی پێكهاتووە وە دوای وردبینی و خوێندنەوەمان ئەوەمان بۆدەركەوت كە ئەم كاڵایانەی هاتونەتە ناوەوە پێویستی بە سەدان كارگەی گەورە هەیە لەناو خۆدا تا دابینی ئەو كاڵایانە بكەین كەدێنە كوردستانەوە تا خۆمان كارگەكان دابنێن و هەلی كاریش بڕەخسێنین بۆهاووڵاتیان و گەنجان وەدبێت حكومەتیش هاوكاری كەرتی تایبەت بکات بۆ پاراستنی بەرهەمە ناوخۆیەكان تا ئێمە بتوانین بەشێوازێكی باش بەرهەم بدەین بەهاووڵاتیان وە ئێمە ئەم خوێندنەوەی كردومانە پێشكەشی حكومەتی دەكەین لەڕێگەی یەكێتی ژوورە بازرگانیەكانەوە”
ئاماژە بەوەشدەكات تا ئێستا هیچ لایەنێك هەڵنەستاوە بە ئەنجامدانی ئەم خوێندنەوە وردە كە لەكاتێكدا كاری وەزارەتی پلاندانانە بۆیە ئێمە بەرچاوڕونیەك دەدەین بە حكومەت و پەرلەمان و وەزارەتی پلاندانان تا لەگەڵ ئێمەدە هاوكاربن و كارئاسانی بۆ خەڵك بكەین و زیاتر ئەوكەسانە بانگبكرێن كەنیازی دانانی كارگەی گەورەیان هەیە تاهانیان بدەبن بۆ دانانی كارگەی گەرە.
 
ز.ر