بانكی نێودەوڵەتی بڕی 350 ملیۆن دۆلاری قەرز بە عێراق دەدات بۆ ئاوەدانكردنەوەی چەند ناوچەیەك كە بەهۆی تیرۆرستانی داعشەوە وێران بوون.
لە راگەیێندراوێكدا، دوێنێ پێنجشەممە(9/7/2015) بانكی نێودەوڵەتی رایگەیاند: 350 ملیۆن دۆلار پێشكەشی عێراق دەكەن بۆ نۆژەنكردنەوەی ئەو ناوچانەی كە بەهۆی شەڕ و كاولكارییەكانی چەكدارانی داعشەوە ویران بوون.”
بەپێی راگەیێندراوەكە، ئەم بڕە پارەیە بە مەبەستی نۆژەنكردنەوە و ئەنجامدانی پرۆژەی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان بەكاردەهێنرێت پڕۆژەی ئاو، رێگاوبان، قوتابخانەو نەخۆشخانە .
ئەو بڕە پارەیە لە چوارچێوەی پلانێكی پێنج ساڵەی هاوكاریی دارایی دایە بۆ گەشەدان بە 7 ناوچەی جیاواز لە پارێزگاكانی سەڵاحەدین و دیالە.
ز.ر