وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق بۆ دابینكردنی ئاردی كۆمپانیای دابه‌شكردنی خۆراك، ئارد له‌ده‌ره‌وه هاورده دهكاتو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌یان هه‌زار تۆن گه‌نم ده‌كڕێت.
ماڵپه‌ڕی (ده‌نانیر) بڵاویكرده‌وه، وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ڕایگه‌یاندووه، بۆ دابینكردنی ئارد بۆ كۆمپانیای دابه‌شكردنی خۆراك، بڕیاریداوه (50) هه‌زار تۆن گه‌نم له‌وڵاتانی (ئه‌مریكا، كه‌نه‌دا، ئوسترالیا‌و ڕوسیا) بكڕێت.
وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق له‌بڵاوكراوه‌یه‌كدا هێمای به‌وه‌كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی باشترین جۆری گه‌نم هاورده بكرێت، تهندهرێكیان ئاماده كردووه، كه باشترین جۆری گه‌نم كراوه‌ته مه‌رجی یه‌كه‌م، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌ت میكانیزمێكیان داناوه بۆ هه‌ڵبژاردنی باشترین جۆری گه‌نم.