نووسه‌رو روناكبیر مه‌ریوان وریا قانیع، رۆژی (سێشهمه) ره‌خنه‌ی گرت له لێدوانی ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه رایگه‌یاندبوو “دیموكراسی كوفره”.
دڵشاد گه‌رمیانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ی رایگه‌یاند كه بڕوای به‌دیموكراسی نییه، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندبوو كه هیچ پاساوێك نابینێت بۆئه‌وه‌ی ئافره‌تان له‌سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یدا بن له‌گه‌ڵ پیاواندا.
مه‌ریوان وریا قانیع له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك قسه‌كانی دڵشاد گه‌رمیانی به ئه‌زموونی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ناوده‌بات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا دوو رۆژ پێشتر ستایشی هه‌ڵوێستی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی كرد له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی پرۆژه یاسای”پاراستنی پیرۆزییه‌كان”.
مه‌ریوان وریا قانیع ده‌ڵێت “ئه‌وه‌ی ئه‌م بردارهی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌یڵێت هیچی لێ سه‌وز نابێت ئه‌زموونی تۆقێنه‌ری تاڵیبان نه‌بێت”.
هه‌روه‌ها ده‌لێت “ئه‌م شێوازه له دینی سیاسی و ناسیاسی پێچه‌وانه‌ی هه‌موو لۆژیكێكی ئینسانی و سیاسی ماقوڵه، چه‌ند دژ به ئینسان و كۆمه‌ڵگا و به‌هاكانی ڕێزگرتنی جیاوازییه؛ ئه‌وه‌نده‌ش دژ به هه‌موو ئه‌و شێوازانه‌ی تری دیندارییه كه له‌م دیده ته‌سك و ترسناكه‌وه دین نابینن”.
وته‌كانی ئه‌و ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی (سێشه‌ممه) له‌ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه بڵاوبوویه‌وه، كه وتبووی “دیموكراسیم به‌ڕه‌هایی وه‌كو سیستم قبوڵ نیه‌و پێم كوفره”.
هه‌روه‌ها وتبوی “گرفتم له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ش و جومگانه‌دا هه‌یه كه له‌گه‌ڵ دین و عقیدهماندا ناگونجێن و پێچه‌وانه‌ی ده‌قه‌كانی قورئان و سونه‌تن”.
دڵشاد گه‌رمیانی كه رای جیاوازی هه‌یه له‌سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌ی به‌تایبه‌تی له‌مه‌سه‌له ئاینییه‌كاندا، له درێژه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا ده‌ڵێت “هیچ زه‌روره‌ت و پاساوێك نابینم خوشكێك یان چه‌ند خوشكێك لهسهركردایهتیدابن له‌گه‌ڵ پیاواندا، یان به‌پێچه‌وانه‌وه پیاوێك بچێته‌ناو ئه‌وان و ببێته ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی خوشكان و لهگهڵیاندابێت”
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا دڵشاد گه‌رمیانی ده‌ڵێت “هیچ پاساوێكی شه‌رعی و ده‌عه‌وی نابینم ئافره‌تێكی به‌رچاو و جوان خۆی بڕازێنێته‌وه‌و هه‌واڵ بخوێنێته‌وه له‌ته‌له‌فزیۆن، له‌كاتێكدا 99% ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ئێمه له‌كاتی تێكه‌ڵاوی خێزانیماندا له‌گه‌ڵ یه‌ك، پیاوو ئافره‌ت به‌تێكه‌ڵاوی پێكه‌وه دانانیشین”.
مه‌ریوان قانیع سه‌باره‌ت به‌م گوتاره ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه پێویسته ئیسلامییه‌كانیش به‌گژی ئه‌و بووچوونانهدا بچنه‌وه، “ململانێكردن له‌گه‌ڵ ئه‌م شێوازه له دینی داخراو ته‌نها كاری نووسه‌ر و هێزه نادینی و عه‌لمانییه‌كان نییه، به‌ڵكو به‌ر له‌وان كاری ئه‌و هێز و ڕۆشنبیره دینییانه‌یه كه ئه‌م دیده داخراو و ترسناكه‌یان بۆ دین قبووڵنییه”.
ره‌خنه‌كانی مه‌ریوان وریا قانیع دوو رۆژی پاش ستایشكردنی هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان هات سه‌باره‌ت به ره‌تكردنه‌وه‌ی پرۆژه یاسای”پاراستنی پیرۆزییه‌كان” كه ناڕه‌زایه‌تیی رۆشنبیرانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه وتبووی “ڕه‌تكردنه‌وه‌ی یه‌كگرتوو بۆ ئیمزاكردنی ئه‌و پرۆژه یاسایه كارێكی ئازایانه و گرنگه، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌یه بۆ ئیمزانهكردنی یاسهكهیان كردوه”.
ئه‌م ستایشه‌ی مه‌ریوان وریا قانیع پاش لێدوانێكی سه‌میر سه‌لیم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو هات، كه رایگه‌یاندبوو “یه‌كگرتووی ئیسلامی ئازادی مرۆڤه‌كانی به‌لاوه گرنگه، چونكه ئه‌وه‌ی لهقورئاندا پیرۆزه مرۆڤه‌و هه‌رشتێك شكۆی مرۆڤ بخاته ته‌نگه‌ژه‌وه ئه‌گه‌ر ئاینیش بێت خوا قبوڵی ناكات”.
پرۆژه یاسای”پاراستنی پیرۆزییه‌كان” له‌سه‌ر پێشنیازی نێچیرڤان بارزانی ئاماده‌كرا، به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێكی گۆڤاری چرپه‌وه له ئایاری رابردوودا كه “سووكایه‌تی” تێدا بوو بۆ سه‌ر ئاین‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌كی زۆری لێكهوتهوه.
هه‌ریه‌كه له یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی فراكسیۆنیان له په‌رله‌مانی كوردتان هه‌یه، یه‌كگرتوو تاكه لایه‌نی ئیسلامییه ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
مه‌ریوان وریا قانیع كه یه‌كێكه له‌و رۆشنبیرانه‌ی له رابردوودا ره‌خنه‌ی له گوتاری دینی له هه‌رێمی كوردستان گرتووه، به تایبه‌تی له گوتاری ئاینی هێزه ئیسلامییه‌كان، لێدوانه‌كه‌ی سه‌میر سه‌لیم به “سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ” ناوده‌بات له‌وه‌ی كه “ئاین بكرێت به به‌شێك له دونییایه‌كی نوێ، به‌ڵام كراوه‌و دیموكراسی”، به‌ڵام دوو رۆژ دواتر لێدوانی به‌رپرسه‌كه‌ی كۆمه‌ڵی به “تۆقێنه‌ر” ناوبرد.
له نوسسینهكهیدا مه‌ریوان رویا قانیع ده‌ڵێت “له وڵاتی ئێمه‌دا ململانێی نێوان دین و دین خۆی به‌شێكی گرنگی ئه‌و ململانێییه كه ده‌شێت به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی باشترمان ببات. شه‌ڕی ڕووه داخراوه‌كانی دین به‌و هێزه دینیانه ده‌كرێت كه به‌مشێوه‌یه داخراونین”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “ئه‌وه‌ی له‌مجۆره دیده داخراوه بۆ دین نابێت بێده‌نگبێت، به‌ر له عه‌لمانییه‌كان، ئه‌و هێزه دینییانه‌ن كه مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م ده‌یده بۆ دین ده‌بینن”.