نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی و نرخی یەك بەرمیل بۆ 56.35 دۆلار دابەزی.
بەهۆی پێشهاتەكانی یۆنان و زیادبونی نیگەرانییەكان بەرامبەر گەشەسەندنەكانی ئابوری چین و بەردەوامی دانوستانەكانی دۆسیەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاو لە جۆری برێنت، لەسەرەتای مانگەوە تا ئێستا نزمترین ئاستی تۆمار كردوە.
هاوكات بەهۆی ئەنجامی راپرسیەكەی یۆنانەوە كە ئەنجامەكەی بە سەركەوتنی دەنگی “نەخێر” بۆ مەرجەكانی وڵاتانی قەرزدەر، دابەزینی خێرای نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت كە شیكاران نرخەكەیان بە (61.20) دۆلار خەمڵاند بو (6.2%)ی نرخەكەی دابەزی و گەیشتەوە (56.35) دۆلار كە ئەوەش كەمترین نرخە كە لە (10)ی نیسانی ساڵی (2015)ەوە تائێستا تۆماركرابێت و هەوڵیشدەدرێت نرخی یەك بەرمیل نەوتی جۆری برێنت لە (57) دۆلاردا جێگیربكرێت.