دابەشكردنی موچەی مانگی ئایار دەستپێدەكات

رۆژی‌ یەكشەممەی‌ داهاتو، دابەشكردنی‌ موچەی‌ مانگی‌ ئایار دەستپێدەكات و وەزارەتی پێشمەرگەش وەك یەكەم وەزارەت موچە وەردەگرێت.
 
ئەحمەد عەبدولڕەحمان وتەبێژی‌ وەزارەتی‌ دارایی‌‌و ئابوری‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان ئاشكرایكرد” رۆژی‌ پێنج شەممە كۆتایی‌ بە دابەشكردنی‌ موچەی‌ مانگی‌ نیسان دێت‌و راستەوخۆش دوای‌ ئەوە دەست بە دابەشكردنی‌ موچەی‌ مانگی‌ ئایار دەكرێت.
 
ئەحمەد عەبدولڕەحمان وتیشی: رۆژی‌ یەكشەممە موچەی‌ مانگی ئایاری وەزارەتی‌ پێشمەرگە وەك یەكەم وەزارەت دابەشدەكرێت‌.
 

وتەبێژی وەزارەتی دارایی ئاشكراشیكرد” دوای دابەشكردنی موچەی وەزارەتی پێشمەرگە رۆژانە خشتەی‌ دابەشكردنی‌ موچەی‌ وەزارەتەكانی‌ تری‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان بڵاو دەكەنەوە.