باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق رایگەیاند، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی عێراق و فەرەنسا لە ساڵی 2014 گەشەی بەرچاوی كردوەو گەیشتووەتە سنووری یەك ملیار یۆرۆ.
مارك باریتی، باڵیۆزی پاریس لە بەغدا راشیگەیاند ” لەساڵی رابردوودا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی 600 ملیۆن وەك بەهای نەوتی هەناردەكراوی عێراق بۆ فەرەنسا بووە، هەروەها 400 ملیۆن یۆرۆش بەهای هاوردەكردنی كاڵای فەرەنسی بووە بۆ ئەو وڵاتە، وەك كاڵای كارەبایی و میكانیكی”.
باریتی ئاماژەی بەوەشكردوە ” هەوڵێكی زۆر هەیە بۆئەوەی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بەرزبكرێتەوە”.
باڵێۆزی فەڕەنسا لە عێراق ئاشكراشیكردووە “پێدەچێت لە ساڵی 2015 دا بەهۆی قەیرانی دارایی عێراقەوە قەبارەی بازرگانی نێوان فەڕەنسا و عێراق روو لە دابەزین بكات.