بۆ زیاتر بە ئاگابون لە ڕەوشی بازرگانی لە نێوان ووڵاتی ئوردن و شاری سلێمانیدا نوێنەری بازرگانی قونسوڵی ئوردن لە هەرێمی كوردستان سەردانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی كرد.
سیروان محەمەد سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ نوێنەری بازرگانی قونسوڵی ئوردنی لە هەرێمی كوردستان كۆبونەوە و تیایدا ڕەوشی بازرگانی هەردولا گفتوگۆی لەبارەوەكرا.
سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی داوای لە نوێنەری ئوردن كرد هەوڵبدەن بازرگانی كردن و هێنانی كارگەكانیان بۆ شاری سلێمانی برەو پێبدەن و پەیوەندیەكی توندی بازرگانی هاوشێوەی ووڵاتانی ئێران و توركیا كە لەناوچەكەدا بازرگانی دەكەن.
نوێنەری بازرگانی ئوردنی ئاماژەی بەوەدا لەئێستادا بەدوادا چون دەكەن بۆئەوەی زانیاری وەربگرن لەسەر ئەو پێداویستیانەی پێویستە گرنگی پێبدرێت بۆ بازرگانیكردن هەرێمی كوردستان بە گشتی و شاری سلێمانی بە تایبەتی.