نرخی كارەبای مۆلیدە زیاد كرا

خشتەی نوێی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان و نرخەكەی، لەكۆنتڕۆڵی سلێمانی دیاریكراو نرخی ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدەش زیاد كرا.

بەرزان ئەحمەد، بەڕێوەبەری وەرشەی مەركەزی لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بەرنامەی كارەبا بۆ مانگی تەمموز دیاریكراوەو بەگوێرەی ئەو خشتەیەش هەشت كاتژمێر كارەبای مۆلیدە دەدرێت بەهاوڵاتیان.

ئەوەشی ئاشكراكرد، هەشت كاتژمێر كارەبای مۆلیدەو 16 كاتژمێریش كارەبای نیشتمانی بەهاوڵاتیان دەدرێت، لەبەرامبەر هەر ئەمپێرێكیش كارەبای مۆلیدە 10 هەزار دینار لەهاوڵاتیان وەردەگیرێت.

بەڕێوەبەری وەرشەی مەركەزی ئەوەشی ئاشكراكرد، ئەو خشتەیەی ئێستا دیاریكراوە، لەجەژندا گۆڕانكاری بەسەردادێت بەهۆی تەواوبوونی مانگی ڕەمەزانەوە.