وەزیری نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت: هەناردەكردنی نەوت لە مانگی حوزەیراندا ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركردوە، ئاشكراشی كردووە، كە قەرەبووی دابەزینی ڕێژەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان كراوەتەوە.
عادل عەبدولمەهدی ؛وەزیری نەوتی عێراق؛ ڕایگەیاندووە: “مانگی ڕابردوو بۆ جاری پێنجەم لەسەر یەك عێراق ژمارەی پێوانەیی لە هەناردەكردنی نەوتی تۆماركرد، بەوەش قەرەبووی دابەزینی ڕێژەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانی كردۆتەوە”.
ئاشكراشی كردووە: “عیراق توانیویەتی لە مانگی حوزەیراندا بڕی 3 ملیۆن و 187 هەزار بەمیل نەوت لە ڕۆژێكدا هەناردە بكات، كە ئەمەش بە بەراود بە مانگی ئایار زیادی كردووە، چونكە لەو مانگەدا تەنها 3 ملیۆن و 145 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا هەناردە كرابوو”.
وتیشی: “لە مانگی حوزەیرانداهەرێمی كوردستان ڕۆژانە (360) هەزار بەرمیلی نەوتی ڕادەستی سۆمۆ كردوە، خۆ ئەگەر هەرێمی كوردستان ڕۆژانە 500 هەزار بەرمیلی هەناردە بكردایە، ئەوا ڕێژەی هەناردەكراوی گشتی عیراق لە ڕۆژێكدا دەگەیشتە 3.6 ملیۆن بەرمیل”.
ز.ر