“ھۆشیار زێباری” وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند : بۆ تێپەراندنی قەیرانە داراییەکان و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کورتھێنانی بودجە بڕیار دراوە حکومەتی عێراق بڕی (١)ملیار و (٧٠٠) ملیۆن دۆلار ، قەرز لە بانکی نێودەوڵەتی وەربگرێت.
وەزیری دارایی عێراق ئاماژەشی بۆ ئەوە کردووە لەو بڕە قەرزە، (٣٥٠) ملیۆن دۆلاری بۆ نوژەنکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانە دەبێـت کە بەھۆی پەلامارەکانی داعشەوە زیانیان بەرگەوتووە و (٣٥٠) ملیۆن دۆلاریش راستەوخۆ بۆ ئاوەدانکردنەوەی رێگای سەرەکی (ئۆم قەسر -بەسرە)تەرخان دەکرێت.
وەزیری دارایی عێراق راشیگەیاند: حکومەتی ناوەندی کۆمەڵێک رێکاری ئیداری و دارایی دەگرێتە بەر بۆ چاکسازی دارایی و تێپەڕاندنی قەیرانەکان.
ز.ر