وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری هەناردەكردنی نەوتی بۆ مانگی حوزەیران بڵاوكردەوە كە تێیدا لەو مانگەدا بەرزترین رێژەی تۆماركردوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، لە مانگی رابردودا (95) ملیۆن و (612) هەزار بەرمیل نەوت هەناردەكراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، رێژەی هەناردەی نەوتی رۆژانە (3) ملیۆن و (187) هەزار بەرمیل نەوت بوە، جگە لەوەش لە كۆی بڕی هەناردەكراو، (4) ملیۆن و (942) هەزار بەرمیل نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردەكراوە.
جێی ئاماژەیە ئەو رێژەیە بە بەرزترین رێژەی هەناردەی نەوتی عێراق دادەنرێت لەماوەی چەند دەیەی رابردودا.