دەستبەسەر تانكەرێكی گواستنەوەی بەنزیندا گیرا

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێكیدا بڵاویكردەوە “لە درێژەی كارو چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتیەكەیاندا بەمەبەستی ڕێگریكردن لە یاریكردن بە سامانی سروشتی و زیان گەیاندن بە هاوڵاتیان و ئابووری گشتی , هێزەكانی ئاسایشی سلێمانیی توانیان لەناو شاری سلێمانیدا دەست بگرن بەسەر تانكەرێكی گواستنەوەی سوتەمەنی كە بڕی ( 20000 ) بیست هەزار لیتر بەنزینی باركردبوو.
 
لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە ” ئەو تەنكەرە لە ئەمبارەكانی سوتەمەنی ناوچەی عەرەبەتەوە بەنزینی گواستوەتەوە بۆ بەنزینخانەكان , بەڵام لەڕێگە هەستابوو بە بەتاڵكردنەوەی چەند دەبەیەكی ( 20 ) بیست لیتری لە بەنزینی ناو تانكەرەكە بۆ ئەوەی لەبازاڕی ڕەشدا بیفرۆشێتەوە و دواتر لەكاتی بەتاڵكردنیدا بەوە قەرەبوی بكاتەوە گوایە كەشوهەوا گەرمە و ئەوبڕە بەنزینە كەكەمی كردوە بۆتە هەڵم.
 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش ئاماژەی بەوەشكردوە ” بەهۆی ئەو روداوەوە تانكەرەكە دەستی بەسەرادا گیرا بۆ ئەوەی ڕێكاری یاسایی بەرانبەر بگیرێـتەبەر و ڕوو بەڕووی یاسا بكرێتەوە