وەک سەرەتاى دەستبەکاربونى و دروستکردنى پەیوەندى لەنێوان هەردولادا ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى چەپکەگوڵى دەستپێکردنى کارکردنى دایە قایمقایمى سلێمانى.
سیروان محەمەد سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى و کەمال سەعید تەها کۆى سەردانى بەختیار عەبدولرەحمان قایمقایمى نوێى سلێمانیانکردووە لەنزیکەوە قەسەکرا لەسەر ڕەوشى بازرگانى سلێمانى.
سەرەتا سەرۆکى ژوورى بازرگانى سلێمانى خۆشحاڵى خۆى ڕاگەیاند بەدەستبەکاربونى وەک قایمقایمى نوێى سلێمانى ئاماژەى بەوەشدا کە پێویستە شارى سلێمانى وەک ناوەندێکى بازرگانى بمێنێتەوە و هەوڵبدرێت کارئاسانى بۆ بازرگانان بکرێت و بتواندرێت بەشێوەى تەندروست و یاسا مامەڵە لەگەڵ سەرجەم بازرگانانى شارىسلێمانیدا بکرێت بۆئەوەى شارى سلێمانى لەبوارى بازرگانى بەرەو پێشچونى زیاتر بڕوات.
ئاماژەى بەوەشدا هەم ئاهەنگى لەنێوان ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى و لیژنەکانى قایمقایمێتدا دەبێتە هۆکارێکى باشترى لێک نزیکبونەوە و هەردولا تا بتواندرێت کەموکورتیەکان و کێشەى بازرگانان پێکەوە چارەسەربکرێت وە ڕێگرى لەهەموو کارێکى نەشیاویش بکرێت.
بەختیار عەبدولرەحمان قایمقایمى سلێمانى خۆشحاڵى خۆى بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەک و دروستکردنى پەیوەندیەک ڕاگەیاند و ئاماژەى بەوەشدا هەمیشە جەخت لەوە دەکەینەوە کە بازرگانان دەبێت هەموو جۆرە کەلوپەلێکى کوالێتى بەرز بهێننە سلێمانى و بگاتە دەستى هاووڵاتیان بۆئەوەى هاووڵاتیانى ئەم شارە نەبنە قوربانى دەستى کەلوپەلى خراپى ووڵاتانى دیکە.
لەکۆتاى سەردانەکەدا سەرۆکى ژوورى بازرگانى سلێمانى هیواى سەرکەوتن و بەرەو پێشبردنى کارەکانى قایمقایمى سلێمانى خواست و پشتیوانى بۆ هەموو جۆرە هاوکاریەک دوێاتکردەوە.