بەهۆی فێڵ و ساختەكاری لە كاتی ئامادەكردنی خواردندا كارگەیەكی ئامادەكردنی خواردن لە شاری سلێمانی دادەخرێت و لە بەرامبەر سەرپێچییەكەیدا خاوەنەكەی رووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێتەوە .
ئەمڕۆ دووشەممە 29 حوزەیرانی 2015, لە نزیك فلكەی گۆزەكانی شاری سلێمانی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی كارگەیەكی ئامادەكردنی خواردنی ئامادەكراویان داخست كە بەپێچەوانەی مەرج و رێنماییەكانەوە كاری كردەوە .
راشیگەیاند “خواردنەكە هیچ مەرجێكی تەندروستی تێدا نیەو لە كاتی ئامادەكردندا فێڵ و ساختەكاری كراوە و بەمەبەستی زیاد كردنی بڕەكەی مەوادی زیان بەخشی تێكەڵ كراوە.
سەرۆكی لیژنەی تەندروستی و ڤێتەرنەری لە لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی راشیگەیاند “بڕی ئەو خواردنەی كە لە كارگەكەدا دەستیان بەسەردا گرتووە زیاتر لە 600 كیلۆ گرام دەبێت كە لە قیمەو جۆرەكانی تری خواردن پێكدێت .
ووتیشی “پاش دەستبەسەراگرتنی هەموو بڕە خواردنەكە لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لە ناو برا .