بانكی ناوەندی عێراق ئاشكرایكرد لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا 25ی ئەم مانگە فرۆشتنی دۆلار گەیشتووەتە زیاتر لە 17 ملیار دۆلارو ئەو بڕەش بەراورد بەهەمان ماوە لەساڵی ڕابردوودا كەمی كردووە كە سەروو 24 ملیار دۆلار بووە.
بانكی ناوەندی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: فرۆشتنی دۆلار لەلایەن لقەكانی بانكی ناوەندییەوە لە سەرەتای ئەمساڵ تا 25ی ئەم مانگە، گەیشتووەتە 17 ملیار و 249 ملیۆن و 790 هەزار و 924 دۆلار.
لەبەیاننامەكەدا ئەوەش هاتوە ” ئەو بڕە بەراورد بەهەمان ماوە لەساڵی ڕابردوودا كەمی كردووە، چونكە لە ساڵی 2014 و لە شەش مانگی یەكەمدا، بڕی فرۆشتنی دۆلار گەیشتە 24 ملیار و 719 ملیۆن و 768 هەزار دۆلار.
بانكی ناوەندی ئاشكراشیكردوە ” نرخی حەواڵە داراییەكانی دۆلار بۆ بانكەكانی دەرەوەی وڵات بە 1187 دینار بووە بۆ دۆلارێك بە عمولەی بانكی ناوەندیشەوە كە 21 دینار بووە بۆ دۆلارێك، هاوكات نرخی فرۆشتنی پارەی كاش 1190 دینار بووە بۆ دۆلارێك بە عمولەی بانكی ناوەندییەوە كە بڕەكەی 24 دینار بووە بۆ یەك دۆلار.