حكومەتی عێراق بەردەوامە لە نەناردنی بەشە بودجەی هەرێم

 
وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەغدا 11 ترلیۆن‌و 500 ملیار دیناری هێزی پێشمەرگە‌و 16 ترلیۆن دیناری ساڵی 2014ی هەرێمی كوردستان قەرزدارە.
ئەحمەد عبدلرەحمان وتەبێژی وەزارەتی دارای هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند” هەرێمی كوردستان لە قەیرانێكی دارای ڕاستەقینەدایە و تەنها لەساڵی ڕابردودا خەرجی بەكاربردن بە بری ترلیۆنێك‌و 513 ملیار دینار كەمكراوەتەوە لەئێستاشدا ئەولەویەتی وەزارەتی دارای دابینكردنی موچەی فەرمانبەران و خزمەتگوزاریە سەرەتاییەكانە “
ئاماژە بەوەشدەكات وەزارەتی پێشمەرگە لە 2007 تا 2015 شایستە داراییەكانی 11 ترلێۆن و 513 ملیاردیناربووە كە حکومەتی عێراق نەیناردووە بۆ هەرێمی كوردستان .
وتیشی” بەشێوەیەكی گشتی لە ساڵی 2014 حكومەتی عێراقی بە چوار قیست لە مانگی 1 بڕی 566 ملیاردیناری نارد وە لەمانگی  دوو بڕی 548 ملیاری نارد وە لەمانگی 10 بڕی 583 ملیاری نارد وە لە مانگی 11 بڕی 583 ملیاری نارد كە دەكاتە دوو ترلیۆن و 280 ملیار دیناركە ڕەوانەی هەرێمی كردووە كە شایستە داراییەكان لە 2014 بڕی 18 ترلیۆن و 280 ملیاردینارە بەوپێیەی لە كۆتا بڕگەی بەیانی ماددی وەزارەتی دارای عێراق ئاماژەی پێكراوە و نیردراوە بۆ پەرلەمانی كوردستان بڕی 16 ترلیۆن دەكات كە ئیستحقاقی هەرێمی كوردستان كەنەیان ناردووە “
جەختیكردەوە” حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندە بە یاسای بودجەی ساڵی 2015 عێراق بەڵام حكومەتی عێراق شایستە دارایەكانی وەك خۆی بۆ هەرێم نەناردووە”
بەوپێی ئەو زانیارانەی كە هەیە حكومەتی عێراق لە ماوەی پێنج مانگی ئەمساڵدا دوو ترلۆن 265 ملیار دیناری ڕەوانەی هەرێم كردووە كە شایستە داراییەكانی هەرێم لەماوەی ئەو پێنج مانگەدا  6 ترلیۆن و 173 ملیار دینارە .
 
ز.ر