بەهۆی شەڕەوە ئابوریی سوریا %60 دابەزیوە

لە سەرەتای دەسپێكردنی شەڕی سووریاوە تا ئێستا، ئابووری ئەو وڵاتە بەرێژەی %60 دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
 
بەپێی دوایین ئامار لە ئەنجامی شەڕی ناوخۆی سووریا، كەرتی كانزا و بیناسازی ئەو وڵاتە زۆرترین زیانی بەركەوتووە و بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
 
لەو ئامارە نوێیەدا هاتوە رێژەی هەناردەكاری هەردوو كەرتی بیناسازی و كانزا لە 12 ملیار دۆلارەوە دابەزیوە بۆ 2 ملیار دۆلار.
 

ئەمەش لەكاتێكدایە لەگەڵ دەسپێكردنی شەڕی ناوخۆی سوریا، بەهای لیرەی ئەو وڵاتەش بەڕێژەی %80 بەهای لەدەستداوە.