سلێمانی: %70 كۆمپانیاكان بێكارن

 
بەريوەبەرى تومارى كومپانياكان لەشارى سليمانى ئاماژە بەوەدەكات نەتواندراوە خويندنەوەيەكى ئابوريانە بو كەرتى بازرگانى و وەبەر هينان بكريت بۆیە ئيستا حكومەت باجى ئەوە دەدات و وە ترسى لةوەش هەيە كوردستان ببيتە يونانى دووەم.
سۆران ئەحمەد ئيسماعيل بەريوەبەرى توماركردنى كومپانياكان لە سليمانى رايگەياند” كومپانياكان شكستيان هيناوە و توشى كيشەبون ناتوانن بين بەلاى سەرةتاكانيان وە زياتر لە ٧٠٪ كومپانياكان بيكارن وە ئەوانەى كاريشيان هەيە توشى كيشەبون لەم قەيرانى داراييەدا”
ئاماژە بەوەشدەكات لە ساڵى ٢٠١٤ بەبەراورد بەسالى ٢٠١٣ نيواو نيو توماركردنى كومپانيا و كارو چالاكيەكانى كومپانياكان كەمى كردووە بەهوى قەيرانةكەوە وە لە سالى ٢٠١٥ قەيرانةكە توختر بوتەوە  ئەمەش كارى كردوتە سەر بيكاربونى كومپانياكان و ناردنەوەى كارمەندان و بيكاربونيان و زيادبونى بيكارى كەرتى تايبەت توشى شكست و زيانيكى تەواو بووە بەهوى ئةم قەيرانە دارايبەوە.
لەئيستادا لە شارى سليمانيدا ٥٩٠٠ كومپانيا هەيە بە لقى بيانى و بەغداد و كومپانيا ناو خوييەكان لەو ريژەيەش ٧٠٪ بيكابوون
 
ز.ر