داهاتی فرۆشتنی به‌شه چیمه‌نتۆی حكومی له‌كارگه‌ی تاسڵوجه له‌پێنج مانگی رابردودا زیاتر له‌چوار ملیار دینار بوه، به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆشتنی چیمه‌نتۆش ده‌ڵێت، به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه له‌ئێستادا چیمه‌نتۆ زۆره‌و خواست كه‌مه.
له‌ساڵی 2006ه‌وه‌كارگه‌ی چیمه‌نتۆی تاسڵوجه به‌پێی گرێبه‌ستێك كه ماوه‌كه‌ی 10 ساڵه دراوه به‌كه‌رتی تایبه‌ت‌و كارگه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای لاڤاجی فه‌ره‌نسییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا كۆمپانیاكه به‌شێك له‌چیمه‌نتۆی هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم دابینده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆشتنی چیمه‌نتۆی سلێمانی، ئاوێزه غه‌ریب رایگه‌یاند، به‌پێی گرێبه‌سته‌كه كۆمپانیای ناوبراو رۆژانه هه‌زار ته‌ن چیمه‌نتۆ به‌حكومه‌ت ده‌دات‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی فرۆشتنه‌وه ده‌درێته هاوڵاتیان. ئاماژه‌شیدا، ئه‌و بڕه چیمه‌نتۆیه رێژه‌ی 43%ی بۆ سلێمانی، 37%ی بۆ هه‌ولێر، 20%ی بۆ دهۆك ته‌رخانده‌كرێت.
ده‌رباره‌ی مه‌رجه‌كانی پێدان‌و فرۆشتنه‌وه‌ی به‌هاوڵاتیانیش وتی، هه‌ر هاوڵاتیه‌ك مۆڵه‌تی دروستكردنی بینای وه‌رگرتبێت ده‌توانێت داوای وه‌رگرتنی چیمه‌نتۆ بكات، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌شیانه‌وه پاش ده‌رچونی لیژنه‌ی پشكنین‌و خه‌مڵاندن بڕی پێویستی چیمه‌نتۆی پێده‌درێت.

به‌پێی بڕیاری وه‌زاره‌تی بازرگانی‌و پیشه‌سازی هاوڵاتیانی نیشته‌جێی ناو شاره‌كان مافی سودمه‌ندبونیان هه‌یه هه‌تا بڕی 25 ته‌ن، نیشته‌جێبوانی شارۆچكه‌كانیش هه‌تا 20 ته‌ن‌و گوندنشینانیش هه‌تا 15 ته‌نیان پێده‌درێت‌و سه‌رجه‌م پارێزگاكانیش وه‌ك یه‌ك ده‌بن‌و چیمه‌نتۆكه‌شیان له‌لایه‌ن كارگه‌ی تاسلوجه‌وه بۆ دابینده‌كرێت كه به‌وته‌ی ئاوێزه غه‌ریب، “كوالێتی چیمه‌نتۆكه زۆر باشه‌و وه‌ك ئه‌وه‌ی شاره‌زایان باسیده‌كه‌ن باشترین جۆره بۆ سه‌قفی بینا به‌كاربهێنرێت”.
ئه‌گه‌رچی له‌ساڵانی رابردودا هاوڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی بڕه چیمه‌نتۆی بڕیاردراو چه‌ند مانگێك له‌چاوه‌ڕوانیدا ده‌مانه‌وه، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌هۆی بارودۆخی ئابوری‌و وه‌ستاندنی پێشینه‌ی خانوبه‌ره له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه هاوكێشه‌كه پێچه‌وانه بوه‌ته‌وه‌و وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆشتنی چیمه‌نتۆ وتی، له‌ئێستادا چیمه‌تۆ زۆره‌و خواست كه‌مه. رونیشیكرده‌وه، ئه‌و جموجوڵی بیناسازییه‌ی له‌سلێمانی هه‌یه، له‌هه‌ولێر‌و دهۆك نیه.
سه‌باره‌ت به‌داهاتی چه‌ند مانگی رابردوش ئاوێزه غه‌ریب رایگه‌یاند، له‌پێنج مانگی رابردودا كۆی داهاتی فرۆشتنی چیمه‌نتۆ له‌هه‌رسێ پارێزگاكه گه‌یشتوه‌ته چوار ملیار‌و 183 ملیۆن‌و 660 هه‌زار دینار.
رونیشیكرده‌وه، داهاتی چیمه‌نتۆی فرۆشراو له‌مانگی كانونی دوه‌م 410 ملیۆن‌و 340 هه‌زار دینار، شوبات 504 ملیۆن‌و 960 هه‌زار، ئازار 282 ملیۆن‌و 480 هه‌زار، نیسان دو ملیار‌و 393 ملیۆن‌و 200 هه‌زار دینار‌و ئایار 592 ملیۆن‌و 680 هه‌زار دینار بوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و داهاتانه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه كه‌مترین بڕه نه‌سرییه‌ی بۆ ته‌رخانكراوه‌و وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی رایگه‌یاند، نه‌سریه‌ی مانگانه‌مان 800 هه‌زار دیناره‌و وتیشی، به‌هۆیه‌وه پشكنینی ده‌ره‌وه‌ی شاریان راگرتوه.
كۆتایی ساڵی رابردو وه‌زاره‌تی بازرگانی‌و پیشه‌سازی بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد كه له‌یه‌كێك له‌خاڵه‌كانیدا هاتوه هه‌ر هاوڵاتییه‌ك پێنج ساڵ تێپه‌ڕبوبێت به‌سه‌ر سودمه‌ندبونی به‌وه‌رگرتنی چیمه‌نتۆی حكومی مافی دوباره وه‌رگرتنه‌وه‌ی چیمه‌نتۆی هه‌یه بۆ هه‌مان موڵك یان هه‌ر موڵكێكی تر.
به‌ڵام ئاوێزه غه‌ریب وتی، چه‌ند داواكارییه‌كیان به‌رزكردوه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی كارئاسانی زیاتر بۆ هاوڵاتیان له‌وانه داواكراوه نرخی فرۆشتنه‌وه به‌هاوڵاتیان دابه‌زێنرێت، هه‌روه‌ها مه‌رجه‌كان بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی پێنج ساڵ به‌سه‌ر وه‌رگرتنی چیمه‌نتۆی یه‌كه‌میاندا تێپه‌ڕبوه كه‌مبكرێته‌وه تا بڕێكی زیاتر به‌ئاسانكاری زیاتره‌وه بدرێته خوازیاران.