بەمەبەستی رێكخستنەوەی كاركردنی موەلیدە ئەهلییەكان خشتەی كارەبای نیشتمانی و موەلیدەكان لە پارێزگای سلێمانی گۆڕانكاری بەسەردا دێت بەشێوەیەك تا دوای پارشێو هاووڵاتیان بێ كارەبا نەبن.
سیروان محەمەد بەرپرسی راگەیاندنی كارەبای سلیمانی رایگەیاند”
لەكۆبوونەوەیەكدا لە بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلیمانی باس لەچۆنیەتی رێكخستنەوەی خشتەی نوێی كارەبای نیشتمانی و موەلیدە ئەهلییەكان كرا بەشێوەیەك كە لەمانگی رەمەزانو لەپارشێودا هاووڵاتیان بێ كارەبا نەبن، ئەو خشتەیەی كە تائێستا جێبەجێكراوە لەمرۆوە (23/6/2015) گۆڕانكاری تێدا دەكرێت”
وتیشی” كاركردنی بەرنامەی موەلیدە ئەهلییەكان لەكاتژمێر (1) پاشنیوەرۆ دەست پێدەكات و بەگوێرەی خشتەكە پارێزگای سلێمانی دەكرێت بەدوو گروپەوە:
گروپی یەكەم: كاتژمێر(1)ی پاشنیوەڕۆ بۆ ( 4)ی ئێوارە موەلیدە، (4) عەسر بۆ (7) ئێوارە كارەبای نیشتمانی (10)شەو بۆ (5 )بەیانی موەلیدە.
گروپی دووەم: كاتژمێر 4 بۆ 7 كارەبای موەلیدە، 7 بۆ 10 كارەبای نیشتمانی، 10 بۆ 1 كارەبای موەلیدە، 1 بۆ 3 كارەبای نیشتمانی