نیکۆڵ کیدمان: جیابوونەوەم لە کروز توشی شۆکی کردم

هەرچەندە ئێستا ئەستێرەی ئەمەریکی “نیکۆڵ کیدمان” ژیانی هاوسەری لەگەڵ “کیس ئۆڕبان” هەیەو دوو مناڵیان هەیە، بەڵام دەڵێت جیابوونەوەم لەگەڵ تۆم کروز تووشی شۆکی کردم.
کروز و کیدمان ماوەی ١٠ ساڵ هاوسەری یەکتر بوون، دواجار لە ساڵی ٢٠٠١ لە یەکتری جیابوونەوە، لەو بارەیەوە کیدمان بە گۆڤاری “DuJour”ی گوتووە “بە جیابوونەوەم لەگەڵ کروز تووشی شۆک بووم، چونکە من ئەوم زۆر خۆش دەویست و هەرچییەکی داواکردبام بۆم دەکرد”.
زیاتر دەڵیت “کاتێکی زۆرم پێویست بوو تا بەبێ کروز بتوانم بژیم، بەڵام ئێستا لەگەڵ “کیس ئۆربان” زۆر خۆشبەختم و ئەو زۆر گرنگیم پێ دەدات و خۆشی دەوێم، هەست دەکەم ئێستا خۆشترین قۆناغی ژیانم دەژیم”.