بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت ” بڕێك دۆلاری ساختە خراوەتە بازاڕەكانەوەو داوا لە هاوڵاتیان دەكات بە وریاییەوە مامەڵە بە دۆلارەوە بكەن.
لە راگەیەندراوێكی بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیاندا هاتوە “هاوڵاتیان و كڕیار و فرۆشیارانی شاری كەلار و ناوچەی گەرمیان ئاگادار دەكەینەوە كە بڕێك دۆلاری ئەمریكی ساختە خراوەتە بازاڕەوە، بەتایبەت ئەو شۆفێرانەبەكاری دەهێنن كە هاتوچۆی نێوان شارەكان و ناوچەسنووریەكان دەكەن”.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئاماژە بەوەشدەكات ” هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەكەینەوە كە لەكاتی كڕین و فرۆشتندا بەووریاییەوە هەڵسوكەوت بكەن و گومانیان لەهەركەسێك هەبوو كە كڕین و فرۆشتن بەو دراوە ساختەوە دەكات دەست بەجێ تیمەكانی پۆلیسی 104 ئاگادار بكەنەوە”.