بانكی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت؛ هیچ ترسێك لەئارادا نییە بەرامبەر بەرزبونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار و لەگەڵ یەكێتی بانكەكانی عێراق، رێككەوتوین بۆ پاراستنی نرخی دۆلار و جێگیركردنی نرخەكەی بەرامبەر دیناری عێراقی.
عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هیچ ترسێك لەئارادا نییە بۆ بەرزبونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی.
وتیشی: “لەگەڵ یەكێتی بانكەكانی عێراق، رێككەوتون بۆ پاراستنی نرخی دۆلار و جێگیركردنی ئەو نرخی بەرمبەر بە دیناری عێراقی.
ئەمەش لەكاتێكدایە كە لە هەفتەی رابردودا نرخی 100 دۆلار بۆ زیاتر لە 143 هەزار دینار بەرزبویەوە بەڵام لەئێستادا ئەو نرخە بۆ 127 هەزار دینار دابەزیوە.