هەولێر: پێنج هۆڵی سینەمایی بە ستانداری جیهانی کرایەوە

لە رۆیاڵ مۆڵی شاری هەولێر، پێنج هۆڵی سینەمایی دیجیتاڵ بەستانداری جیهانی کرایەوەو رۆژانە پێشاندانی فیلمەکان بەردەوامی هەیە.
کامەران جەلیل خەیات، خاوەنی رۆیاڵ مۆڵ بە رایگەیاند “لە هەفتەی رابردوو لە بازاڕی رۆیاڵ لە شاری هەولێر، پێنج هۆڵی سینەمایی دیجیتاڵ بە ستانداری جیهانی کرایەوەو رۆژانەش پێشاندانی فیلمەکان تیایدا بەردەوامی دەبێت”.
زیاتر گوتی “لە ئێستادا ئەو فیلمانە نمایش دەکرێن کە لە جیهاندا لە ریزبەندی یەکەمەکانن، لە داهاتوو دەست دەکەین بە پێشاندانی فیلمی کوردی و عەرەبیش”.
کردنەوەی هۆڵی سینەمایی لە شاری هەولێر لە کاتێکدایە، کە ئەو شارە بۆ ساڵی ٢٠١٤ وەک پایتەختی گەشتیاری وڵاتانی عەرەبی دەست نیشانکراوە.
سەرچاوە : كوردمیلۆدی