نرخی نەوت دابەزی

 
نرخی جیهانیی نەوت، کە لە سێ رۆژی رابردوو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەمڕۆ بەهۆی نیگەرانییەکان لە قەیرانی دارایی یۆنان و قووڵبوونەوەی کێشەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ قەرزدەرە نێودەوڵەتییەکان دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
نرخی نەوتی برێنت لە هەر بەرمیلێکدا 1.24 دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بە 63 دۆلار و 2 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی تەکساسی ئەمریکاش 84 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 59 دۆلار و 61 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بازرگانان رایانگەیاند کە نیگەرانییەکان لەسەر قەیرانی دارایی یۆنان، وەبەرهێنەرانی شڵەژاندوەو بەو هۆیەشەوە کاریگەری نەرێنی کەوتووتە سەر بازاڕی نەوت.
ز.ر