پارێزگاری بانگی ناوەندی عیراق ڕایدەگەیەنێت: لە چەند لایەنێكەوە هەوڵدرا بۆ لاوازكردن و بێ بەهاكردنی دیناری عیراقی، جەختیش دەكاتەوە، كە بانكی ناوەندی و حكومەتی عیراق 7 پارێزەری بەهێزی بۆ دراوی عیراقی داناوە.
عەلی عەلاق ؛پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق؛ لە بەیاننامەیەكدا، ڕایگەیاندووە: “ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو ئەوە دەركەوت، كە هەرچەندە چەندین هەوڵ درا بۆ بێ بەها كردنی دیناری عیراقی، بەڵام ئەو هەوڵانە شكستیان هێنا”.
ڕاشیگەیاندووە: “بە هۆی 7 هۆكاری بەهێزەوە، كە بوونە پارێزەری دراوی عیراقی، بەهای دینار گەڕایەوە”.
پارێزگاری بانگی ناوەندی ئەو 7 هۆكارە پارێزەرەی دیناری عیراقی ئاشكرا كرد، كە ئەمانەن:
1. یەدەگی دراوی بیانی دوو هێندەی بڕی دیناری عیراقی بوو لە بازاڕەكان و بەشی پێداویستی و خواستی بەكارهێنەرانی دەكرد.
2. بڕی هەڵاوسان لە 2% تێپەڕی نەكرد.
3. زۆربوونی هەڕەمی لە بەرهەمهێنانی نەوت و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
4. كەمكردنەوەی خەرجییە حكومییەكان و بەكاربردن بە شێوەیەكی گەورە.
5. ئاماژەكانی لە ناوبردنی تیرۆر لە داهاتوویەكی نزیكدا.
6. بۆ یەكەمجار پەیڕوكردنی هەماهەنگی نیمچە ڕۆژانە لە نێوان سیاسەتی نەختینەیی و دارایی.
7. بوونی پاڵپشتی ڕاستەوخۆ لەلایەن سندوقی نەختینەیی نێودەوڵەتی و بانكی نێودەوڵەتی و بانكی نێودەوڵەتی و بانكی ئیسلامی بۆ گەشەپێدان ئەم دۆخە تێپەڕێندراوە.
ز.ر