بەرپرسی بەشی بازرگانی باڵیۆزخانەی ئێران لەبەغدا ئاشكرایكرد، ساڵانە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق گەیشتووەتە 13 ملیار دۆلار.
محەمەد ڕەزا زادە، بەرپرسی بەشی بازرگانی باڵیۆزخانەی ئێران لە عێراق، بەئاژانسی فارس نیوزی وتووە، بڕی هەناردەی ئەو كەلوپەلانەی كە پەیوەندییان بەبواری نەوتەوە نییە لە نێوان هەردوو وڵاتدا ساڵانە گەیشتووەتە بەهای 6 ملیار دۆلار، بەڵام سەرجەمی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران ساڵانە دەگاتە 13 ملیار دۆلار.
وتوشیەتی: %80 ی خزمەتگوزارییە تەكنیكی و ئەندازیارییەكان لەعێراق لەلایەن كۆمپانیا ئێرانییەكانەوە جێبەجێ دەكرێن، كە بەهای ئەو خزمەتگوزارییانە گەیشتووەتە چوار ملیار و 200 ملیۆن دۆلار.
محەمەد ڕەزا زادە، ئاماژەی بەوەشداوە: لەماوەی ئەمساڵدا چوار پێشانگای كۆمپانیا ئێرانییەكان لە عێراقدا كراوەتەوە، داواشی لە كۆمپانیاكانی وڵاتەكەی كرد بەشداریی لەو پێشانگایانەدا بكەن بۆ خستنەڕووی بەرهەم و تواناكانی خۆیان.
ز.ر