وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا بریاردا بە چاپكردنی دراوی نوێی 10 دۆلاری و هاوكات ئاماژە بەوەدەكات، لەسەر چاپە نوێیەكەش وێنەی ژنێك دەخرێتە سەر دراوەكە.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند:” وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا بەڕاوێژ لەگەڵ بانكی ناوەندی و دەستەی راوێژكارانی ئابووری ئەمریكا، بڕیاڕیدا بە چاپكردنی دراوی نوێی 10 دۆلاری ئەمریكی و هاوكات لەسەر چاپكردنی دراوە نوێیەكەش وێنەی ژنێك دەخرێتە سەر چاپە نوێیەكە و وێنەی پیاوەكەش لادەبرێت”.
بەپێێ زانیارییەكانی بەیاننامەكەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەكردووە، وەزارەتی خەزێنە ناوی ئەو ژنە ئاشكراناكات، كە بڕیاریداوە وێنەكەی بخاتە سەر چاپە نوێیەكە و ناوەكەی جێدەهێڵین بۆ ئەو كاتەی كە چاپەكە دەكەوێتە بازاڕ و دەمانەوێ بۆ گەلی ئەمریكا بیكەینە سوپرایز و كارێكی چاوەڕواننەكراو.
بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی خەزێنە، چاپی نوێی دراوی 10 دۆلاری لەسەرەتای ساڵی 2020 چاپدەكرێت و دەخرێتە بازاڕەوە.