دوای ئەوەی دوێنێ ئێوارە نرخی 100 دۆلاری ئەمەریكی لەبەرامبەر دیناری عێراقی بەرزترین رێژەی تۆماركردوە و نركەی گەیشتە زیاتر لە 142 هەزار دینار، سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابوری و وەبەرهێنان لەپەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات هۆكاری گرانبونی دۆلار بانكی ناوەندی عێراقە.
عیزەت سابیر؛ سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابوری لەپەرلەمانی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد كە بانكی ناوەندی عێراق دەیەوێ زۆرترین دراوی عێراق بەدەست بهێنێ ئەویش بەگرانگردنی نرخی دۆلار.
وتیشی، بانكی ناوەندی هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی دۆلارە چونكە خۆیان سودمەندی یەكەم دەبن تاوەكو بۆ بەدەستهێنانی زیاتری دراوی عێراقی دۆلاریان گران كردوە و بۆ ئەوەی موچەی فەرمانبەرانی پێدابین بكات.
لەبارەی قەیرانی سوتەمەنی لەسلێمانی و دهۆك سەرۆكی لیژنەی ئابوری ئەوەی خستەڕوو، بەهۆی كەم ناردنی بەشە بەنزینی ئەو دوپارێزگایەیە، چونكە بۆ دهۆك لە %34 بۆ نێردراوە بۆ سلێمانیش لە %59ی بۆ نێردراوە هەولێریش كێشەی بەنزیی نیە .