پڕۆژه‌ى جوانكردنى (خه‌مزه و قوله ره‌ش) له سه‌ر چیاى ئه‌زمه‌ڕ له شارى سلێمانى، كه له كه‌پر و كافتریا و كۆشك و سێتى ته‌والێت و یارى منداڵان و سه‌وزایى پێكدێت كاره‌كانى كۆتایى هاتوه و به روى گه‌شتیاران و هاوڵاتیانى سنوره‌كه‌دا ده‌كرێته‌وه.
ئه‌ندازیار هاوڕێ عه‌لى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى سه‌رپه‌رشتیار، ئه‌وه‌ده‌خاته‌ڕو كه پڕۆژه‌كه له (15) كه‌پر و یه‌ك كافتریا و كۆشك و سێتى (w.c) و له‌گه‌ڵ روبه‌رێكى به‌رچاو سه‌وزایى و جێگیركردنى یارى منداڵان پێكدێت كه به گوژمه‌ى (968.675.490) دینار ئه‌نجامدراوه و له (2/9/2013) ده‌ست به‌كاركردن كراوه تێیدا و له (30/4/2015) سه‌رجه‌م كاره‌كانى كۆتایى هاتوه.
ده‌شڵێت:”كاره‌كانى پڕۆژه‌كه به رێژه‌ى (100%) ئه‌نجامدراوه ئێستاش خه‌مڵاندنى بۆده‌كرێت به ئامانجى به‌كرێدانى بۆئه‌وه‌ى له‌و رێیه‌وه به روى گه‌شتیاراندا بكرێته‌وه”.
سه‌رۆكى لیژنه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ئه‌و پڕۆژه‌یه جگه له به‌خشینى دیمه‌نێكى سه‌رده‌میانه به‌و ناوچه گه‌شتیاریه، بۆئه‌وه‌ى وه‌ك سه‌یرانگایه‌كى دڵرفێنى ناوچه‌كه رێكبخرێت، جگه له‌وه‌ى ئاماده‌كردنى رێگاكه‌شى كارئاسانى ده‌كات بۆ گه‌شتیاران و هاوڵاتیانى ناوچه‌كه بۆئه‌وه‌ى بێ گرفت بگه‌نه سه‌یرانگاكه و به دابینكردنى سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كان گه‌شت و سه‌یرانى خۆیانى تێدا ئه‌نجام بده‌ن و كاتێكى ئاسوده به‌سه‌رببه‌ن.
لاى خۆیه‌وه ئه‌ندازیار سه‌ڵاح عارف، سه‌رۆكى لیژنه‌ى به‌كرێدانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى گه‌رتوگوزار، رایگه‌یاند رێكاره یاسایى و كارگێڕیه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌نده‌وه گیراونه‌ته‌به‌ر و به شێوازى زیادكردنى ئاشكرا (مزایه‌ده) كه له‌سه‌ر شوێنى پڕۆژه‌كه ئه‌نجامدرا، بۆئه‌وه‌ى بدرێته كه‌رتى تایبه‌ت و به‌ڕێوه‌ى ببات.
وتیشى: “دواى كۆتایى هاتنى رێكاره یاساییه‌كان، پڕۆژه‌كه راده‌ستى به‌كرێگرته ده‌كرێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له سه‌ره‌تاى مانگى ته‌موز به روى گه‌شتیاراندا بكرێته‌وه”.راگه‌یاندنى گه‌شتوگوزارى سلێمانی