بانكی ناوه‌ندی عیراق خستنه بازاڕی دۆلار به‌مه‌به‌ستی دابه‌زاندنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به دیناری عیراقی زیاد ده‌كات و وه‌رگرتنی باج و گومرگیش كه‌م ده‌كاته‌وه.
نه‌جیبه نه‌جیب، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رايگه‌یاند: بانكی ناوه‌ندی له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ دووشه‌ممه‌دا چه‌ند ئیجرائاتێكی نوێی گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ دابه‌زاندنه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عیراقی.
وتیشی: “له‌و بڕیارانه جێبه‌جێنه‌كردنی ماده‌یه‌كی یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی عیرقه كه رێگای له بانكی ناوه‌دی گرتبوو به‌شێوه‌یه‌كی كراوه دۆلار نه‌فرۆشێت، پێشتریش تانه‌ی له‌و ماده‌یه دابوو، به‌مه‌ش بانكی ناوه‌ندی عیراق رۆژانه رێژه دۆلار زیاتر ده‌فرۆشێ”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: “پێشتر بانكی ناوه‌ندی باج و گومرگی له‌سه‌ر فرۆشتنی دۆلار دانابوو، له‌و كۆونه‌وه‌یه‌ی دوێنێدا ئه‌و باج و گومرگه‌ی لابردوو و ئاڕاسته‌ی فه‌رمانگه‌كانی باج و گومرگه‌كانی كرد ئه‌و كاره بكه‌ن، به‌مه‌ش رێگای فرۆشتنی دۆلا زیاتر خۆش ده‌بێت”.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: بانكی ناوه‌ندی بڕیاردا كه ئه‌و پاره‌ی بۆ هه‌رێم ده‌نێردرێت به‌دۆلار بێت ئه‌مه‌ش واده‌كات رێژه‌یه‌كی زیاتر بخرێته بازار.
جگه له‌وانه بانكی ناوندی بڕیاریداوه هه‌ر هاوڵاتییه‌ك به‌ڵگه‌یه‌كی هه‌بێت بۆ سه‌فه‌ركردن به‌مه‌به‌ستی نه‌خۆشی ئه‌وا بانكه‌كان دۆلاری به‌نرخی هه‌زار و 200 دینار پێیده‌فرۆشن.
له ئێستادا نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به 142 هه‌زار دیناری عیراقییه، ئه‌مه‌ش له‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵی رابردوودا به‌رزترین نرخه دۆلار له عیراقدا به‌خۆیه‌وه بینیبێت.

سەرچاوە : خەندان