خشتەی پێدانی كارەبای نیشتیمانی بۆ مانگی رەمەزان دیاریكرا

بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی ناوەندی كارەبای هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، لە مانگی رەمەزاندا رۆژانە زیاتر لە 17 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتیان دەدرێت.
 

ئومێد محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی كۆنتڕۆڵ و گەیاندنی كارەبای هەرێمی كوردستان رایگەیاند: بەپێی خشتەی دابەشكردنی كارەبا بۆ مانگی حوزەیران، رۆژانە 16 بۆ 17 كاتژمێر كارەبا بە هاوڵاتیان دەدرێت، كە خۆی ئێستا 18 كاتژمێر كارەبا دەدرێت.

راشیگەیاند: ئەگەر هیچ كێشەیەكی تەكنیكی روو نەدات و هاوڵاتیانیش هاوكار بن لە مانگی رەمەزاندا رۆژانە زیاتر لە 17 كاتژمێر كارەبا دەدرێت و ئەو كاتژمێرانەی كە دەمێننەوە بە كارەبای موەلیدە پڕ دەكرێتەوە.