نابینایەكی كورد لەووڵاتی میسر ماستەری بەدەستهێنا كە ماوەی دوو سالە سەرقاڵی خوێندنە لەو ووڵاتە نەگەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە.
لە پەیوەندیكی تەلەفونیدا قوتابی علی محمد بۆ سایتی ژوور وتی” ڕۆژی 13 6 2015 گفتوگوی نامەی ماستەرەكەم كرا لەژیر ناونیشنانی توتن لە لەئیمپراتوری عوسمانی لە كۆتایی سەدەی شانزەهەم تاسەرەتای جەنگی جهانی یەكەم لەكولیژی ئاداب زانكوی ئەسكەندەریە لەوڵاتی مسر” وتیشی” تویژینەوەكەم تایبەت بو بە لایەنی چاندن و پیشەسازی و بارزگانی بەروبومی توتن كە بو یەكەمین جار لە سەر ئاستی ولاتانی عەرەبی بەم ناوونیشانە ئەو تویژنەوەیە كراوە سەرباری وەرگرتنی پلەی نایاب لیژنەی تویژینەوە بڕیاری ئاڵ و گۆر پێكردنی تیز نامەكەی دا لەسەر ئاستی زانكۆكانی ولاتانی عەرەبی”
ئەو قوتابیە ئاماژەی بەوەشدا ئەوەی گرینگە لەم توژینەوەیە زوربەی پشتی بەدەستنوسی ئیسلامی و سەرجاوەی بیانی بەستووە .
علی جەختدەكاتەوە سەرباری ئەوەی نابینابوم،بەڵام توانیم ، وە ك كەسێكی خاوەن ئیرادەی بەهیز ڕوو لە میسر بكەمو لەوێ ماستەر تەواوبكەم نەمهێشت تەنگ وچەڵەمەی ژیان ببنە كۆسپ لەبەردەم ئاواتەكانم. علی دەبێتە یەكەم نابینا لەسەر ئاستی كوردستان كەبڕوانامەی ماستەر لە بواری میژوو بەدەستهینابێت .
بە جلە كوردیكەی جامانەكە سەری كاك علی كورد بوونی خوی لە یاد نەكرد لە كاتی گفتو گوی ماستەرەكەی .
ئەو نابینایە لە كەتای قسەكانیدا دەڵێت” سەرباری سود مەند نەبوون لەهیج بریارو پالپشتی هاندانی دارایی لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە.
هەروەك لەسەر زاری خوی گویمان لی بوو زیاتر لە دوو سالە علی سەردانی مالەوەی نەكردووە ، لەپیناوی تەواوكردنی خوێندنەكەی هەروەها وتی پیمخوشە سوپاسی وپێزانینی هەموو ئەوكەسانە بكەم كە هاوكارو یارمەتی دەرم بوونە لەسەرەتای خوێندن تا تەواوكردنی ماستەرەكەم”.