به‌پێی ئاماره‌كانی بانكی جیهانی ئه‌مریكا “مێریڵ لینچ”، عیراق له‌ڕووی گه‌شه‌ی ئابوریه‌وه پێش وڵاتی چین ده‌داته‌وه و پله‌ی یه‌كه‌می جیهان ده‌گرێت، ئه‌و بانكه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه عیراق له‌م ساڵدا به‌ڕێژه‌ی 10،5% له ڕوی به‌رهه‌می ناوخۆییه‌وه گه‌شه‌ی كردووه.
له‌هه‌مان كاتدا و بانكی وۆڵ ستریتی ئه‌مریكی بڵاویكردوه‌ته‌وه، له‌ڕووی گه‌شه‌ی ئابوریه‌وه له‌نێوان سه‌رجه‌م وڵاته‌كانی جیهان، عیراق به‌ڕێژه‌ی 10،5 % له ڕوی به‌رهه‌می ناوخۆییه‌وه گه‌شه‌ی كردووه و به‌پله‌ی یه‌كه‌م دێت، پاش ئه‌ویش چین به پله‌ی دووه‌م به ڕێژه‌ی 7،7% دێت.
ئاماره‌كانی بانكی مێریڵ لینچی ئه‌مریكا، ئه‌وه‌شی ئاشكراكرووه ئه‌مساڵ، ده وڵاته زه‌به‌لاحه ئابورییه‌كه‌ی جیهان، ته‌نها به‌ڕێژه‌ی 5.5% گه‌شه‌یان كردووه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی هه‌بونی كێشه له ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدان و هاوكاری ئابوری جیهانی.
له ئاماره‌كانی بانكی مێریڵ لینچدا ئه‌وه‌ش هاتووه، عیراق بۆ ساڵی داهاتوو (٢٠١٣) ڕوبه‌ڕوی نزمبونه‌وه‌یه‌كی كه‌م بوه‌ته‌وه كه‌ڕێژه‌ی گه‌شه‌كردنه‌كه‌ی بۆ 8.2% دابه‌زیوه، به‌ڵام جارێكی دی ده‌كه‌وێته‌وه پێش وڵاتی چین كه پێشبینی ده‌كرێ به‌هه‌مان ڕێژه‌ی 8.2% گه‌شه‌ی ئابوری به‌خۆیه‌وه ببینێ.
ده‌زگای زانیاری ئابوری EIU ڕایگه‌یاند: پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت له‌ماوه‌ی ساڵانی (٢٠١٣-٢٠١٧) ڕێژه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆیی عێراق بگاته 9% كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به نه‌وت ده‌به‌ستێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو: پێده‌چێت بونی توندوتیژی و دۆخی ناسه‌قامگیر، به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌غداد به‌رده‌وامبێت له زیان گه‌یاندن به باری ئابوری عیراق، به‌ڵام به گشتی به‌ره‌وپێشچونی ئاسایش و جێگیری دۆخی ئاینی و كلتوری هه‌رێمی كوردستان، كاریگه‌ری گه‌وره‌یان له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی بازرگانی تاك و كۆمه‌ڵ ده‌بێت.
EIU باس له‌كێشه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێم ده‌كات و ڕاشیده‌گه‌ێنێت” كێشه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه دروستكراوه، ئه‌ویش له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی سودی خۆی له گێڵگه نه‌وتیه‌كاندا، هه‌روه‌ها ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له كشانه‌وه‌ی كۆمپانیای نه‌وتی زه‌به‌لاحی ئێكسۆن مۆبیل له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوچه‌ی قورنه، تا درێژه به‌كاره‌كانی بدات له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان”.
سەرچاوە : خەندان