لە كاتێكدا لە دوایین دانیشتنی رێكخراوی هەناردەكارانی نەوتی ئۆپێك بڕیاردرا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەو رێكخراوە وەك خۆی جێگیربكرێت و گۆڕانكاری بەسەردا نەیێت، سعودیە هەوڵی بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دەدات.
ئەحمەد سەباحی، بەڕێوەبەری بەبازاڕكردنی نەوتی كۆمپانیای نیشتمانیی سعودیە رایگەیاند”وتووێژیان لەگەڵ هەندێ لە پاڵاوگەكانی هیندستان كردووە بۆ ئەوەی نەوتی زیاتریان پێبدەن.
سعودیە كە هێشتا گەورەترین هەناردەكاری نەوتە لە جیهان، دوای ئەوەی خواست لەسەر نەوتی خاو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی رۆژانە بۆ 10.3 ملیۆن بەرمیل بەرزكردەوە.
بەپێی شارەزایانی وزە، ئەو سیاسەتەی سعودیە كە بەردەوامە لە بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، هۆكاری سەرەكی دابەزینی نرخی نەوت بووە لە ماوەی ساڵی رابردوودا.