نزیكەی 500 دۆنم زەوی گەشت و گوزاری لە سنوری پارێزگای سلێمانی زیادەڕوی كراوەتە سەر و لە یەكەم هەڵمەتی لابردنیاندا ژماریەك خانووی زیادە ڕەو لە كەرتی 37ی خێوەتەی شاری سلێمانی ڕوخێنران.
یاسین فەقێ سەعید بەڕێوەبەری گشتی گەشت و گوزاری سلێمانی لە بارەی دەست پێ كردنی هەڵمەتەكەوە وتی” هەڵمەتەكە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری سلێمانیەوە بە هەماهەنگی هێزە ئەمنیەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەستی پێ كردوو، واش بڕیاڕە سەرجەم زیادە ڕەویەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی پاڵپشت بەڕێنمایەكانی داڕێژراوەكانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم و هەریەك لە وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار و دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمەوە جێ بەجێ بكرێت”.
وتیشی” زەوی 10 ناوچەی جیاواز كە خاوەندارێتی موڵكەكانیان دەگەڕێتەوە بۆ گەشت و گوزار لە بنەرەتدا بە شێوازی نایاسایی و جیاواز زیادە ڕەویان كراوەتە سەر، كە بەرچاووترینیان خۆیان لە ناوچەكانی (دووكان و هەڵەبجەو بازیان و زڕگوێز و چەمی قلیاسان و شێركوژ و كەرتی 37 ی خێوەتە و چەند ناوچەیەكی تردا دەبیننەوه”.
بەڕێوەبەری گشتی گشتی گەشت و گوزاری سلێمانی ڕایگەیاند “لە لابردنی زیادەڕەویەكاندا چاو پۆشی لە هیچ ڕەنگ و كەسایەتیەك ناكەین كە ئەو كارەیان ئەنجامداوە وە بەردەوام دەبن تا تەواوی زەویەكان لە زیادە ڕەووی پاك دەكرێنەوه.
ئاماژەی بەوەشدا “ئەو كەسانەی بە شێوەیەكی یاسایی موڵكیان لە زۆنێكی گەشتیاریدا هەبێت مافیان نافەوتێت و لە لایەن لیژنەیەكی یاساییەوە قەرەبوو دەكرێتەوە لە چوارچێوەی ڕێنمایەكانی تایبەت بە بواری موڵكدارییدا.
ناو و ڕووبەڕی هەندێك لەو زەویە گەشتیاریانە كە زیادە ڕەویان كراوەتە سەر لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا بەم جۆرەی خوارەوەیە:
1-زڕگوێز ( 200) دۆنم
2-بازیان (100) دۆَنم
3-شێركوژ ( 100) دۆنم
4-دوكان ( 30) دۆنم
5-چەمی قلیاسان (30) دۆنم