كونسوڵی توركیا سەردانی ژووری بازرگانی سلێمانی كرد

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە كونسوڵی توركیا لە هەرێمی كوردستان سەردانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی كردو لەگەڵ سیروان محەمەد سەرۆكی ژوور كۆبویەوە.
 
لە كۆبونەوەكەدا باس لە بارودۆخی ئابوری و بازرگانی هەرێمی كوردستان بەگشتی و شاری سلێمانی بەتایبەتی كرا.
 
سیروان محەمەد سەرۆكی ژوور رایگەیاند ” لەئێستادا پەیوەندی بازرگانی لەنێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی توركیا بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردوەو لەبەرەوپێشچونی بەردەوامیشدایە.
 
سیروان محەمەد داوای لە كونسوڵی توركیا كرد لەگەڵ بازرگانانی وڵاتەكەی گفتوگۆ بكات تاكو بتوانن ساڵانە چەند پێشانگایەكی بازرگانی لە شاری سلێمانی بكەنەوەو لەڕێگەیەوە بەرهەم و كاڵاكانیان بناسێنن.
 
لای خۆشیەوە كونسوڵی توركیا خۆشحاڵی خۆی بە بەرەوپێشچونی پەیوەندی بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا دەربڕی.
 

كونسوڵی توركیا ئاماژەی بەوەشكرد كە لەسەر پێشنیاری سەرۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی گفتوگۆ لەگەڵ بازرگانانی توركیا دەكات تاكو بێنە شاری سلێمانی و پێشانگای بازرگانی بكەنەوەو بەرهەم و كاڵاكانیان بناسێنن.