حكومەتی كوەیت بڕیارداوە هاوكاری دارایی پێشكەشی عێراق بكات و بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەش دەڵێت” ناردنی ئەو هاوكارییە داراییە بۆ عێراق زۆرنییە و كوەیت مەبەستییەتی هاوكاری زیاتری عێراق بكات لەشەڕی تیرۆر لەناوچەكە.
ئەحمەد ئەلموبارەكی، بەڕێوەبەری كارگێری رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لە وەزارەتی دەرەوەی كوەیت رایگەیاند:” ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریداوە هاوكاری دارایی عێراق بكات بە بڕی 200 ملیۆن دۆلار، بەمەبەستی دابینكردنی هاوكاری مرۆیی و سەربازی”.
ئەلموبارەكی لە راگەیاندراوەكەیدا ئاماژەی بەوەشكردووە:” ئەو هاوكارییە داراییەی حكومەتی كوەیت بۆ عێراق لە كاتێكدایە، كە عێراق لەبارودخێكی ناجێگیری ئەمنیدایە و هاوكات كوەیت مەبەستییەتی هاوكارییە داراییەكانی بۆ عێراق زیاتر بكات بۆ ئەوەی بتوانین لەڕێگەی ئەو هاوكارییەوە بەشێك لە پێداویستییە سەربازی و مرۆییەكان دابین بكەین”.