بۆ چارەسەركردنی قەیرانی بەنزین 20 ملیۆن لیتر بەنزین هاوردە دەكرێت

سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و سامانە سروشتییەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت ” بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی كەمی بەنزین بڕیارە 20 ملیۆن لیتر بەنزین هاوردەی هەرێم بكرێت.
 
د.غالب محەمەد سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و سامانە سروشتییەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەلێدوانێكیدا رایگەیاند” لەگەڵ بەڕێوەبەری پاڵاوگەو بەڕێوەبەری پشكینینی بەنزین كۆبوونەتەوە، بۆ ئەوەی بزانن كوالێتی بەنزین بەرەو باشی رۆیشتووە یان نا، بەپێی بەدواداچوونەكان هێشتا كوالێتی بەنزین بەشێوەی سەدا سەد باش نەبووە.
 

لەبارەی كێشەی كەمی بەنزینیشەوە د.غالب ئاماژەی بەوەكرد ” ئەو كەمبوونەوەی بەنزینە رەنگە لەماوەی یەك دوو رۆژی داهاتوودا چارەسەر ببێت، چونكە داواكراوە چەند بازرگانێك 20 ملیۆن لیتر بەنزین لەدەرەوە بهێنن و بۆ ئەوەش رەزامەندی دراوە”.